زەخت وفشاری جیهانی بۆ ئاگربڕ و هاتنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان
دوابەدوای تەشەنای قەیرانی مرۆڤی لە کەرتی غەززە، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی نائاسایی بە تەوەرەی بارودۆخی یەخسیران وداواکاریە بەربڵاوەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ بەڕێوەبرد.
لە سەرەتاوە ئەنجومەنی ئاسایشت " میروسلاوجنکا" یارێدەدەری سکرتیری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر مەحکومیەت وشەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە لایەن سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە پیداگرت ووتی: بەپیی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی دەبێ کەسانی ناسەربازی بپارێزرین ئەوان نابێ بکەونە بەر دەسڕێژی کەسانی سەربازی ویا ئەوەکە بە ئەنقەست لە خۆراک یا دەسڕاگەیشتن بە یارمەتیەکانی ڕزگاری بخش بێوەری بن ، ئەم کارە جەنایەتی جەنگیە.
نوێنەری هەمیشەیی چین لە ئەنجومەنی ئاسایشیش بە شەرمەزار کردنی بەرەکوژی جینۆسایدیڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خێرابوو ، ژنگ شوانگ وتی:
پەلاماری سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی بوتە هۆی مردنی زیاتر لە ٦٠ هەزار کەسی ناسەربازی لە غەززە وهەروا هەموو ڕۆژکەسانێکی بێ تاوان ئەبنە قوربانی ولەناو ئەچن. دێمیتری پولیانسکی ، جێگەری نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە ئاماژەدان بە فیلم ووێنەی ترسناک لە قوربانیانی فەلە ستینی ، وتی: فەلەستینیەکان لە برسیەتی، کەمبوونی خۆراک ونەبوونی ئاو دەکوژرین ، لەحاڵێکدا هەزاران لوری هەڵگری یارمەتی مرۆڤ دوستانە لە پشت سنوورەکان دا ڕاگیراون.
نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش بە ئاماژەدان بە ڕەت کردنی پەرەسەندنی برسیەتی وجەنایەتەکانی تر لە غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی وتوویەتی کە ئەم ڕژێمە شتێک ڕەت دەکاتەوە کەهەموو جیهان شایەتین ، ڕیاز مەنسور خوازیاری دەسڕاگەیشتنی خێراو بەبی پیشگیری کردن لە یارمەتیە مرۆڤیەکان بۆ غەززەبوو. لەم دانیشتنە دا نوێنەرانی پاکستان ، کۆریای باشوور وسومالییش لەسەر پێویستی ڕاگیرانی خێرای دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وکۆتایی دان بە ڕەنج وکەسەری کەسانی ناسەربازی فەلەستینی پیداگریان کردووە/.