ترەمپ هەڕەشەی لە ڕوسیا کرد
ئاب 14, 2025 18:33 Asia/Tehran
لە سەروبەندی کۆبوونەوەیەکی گرنگی نێوان سەرانی ئەمریکا و ڕووسیا لە ئەلاسکا سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ڕووسیا کرد
. بڕیارە سبەی سەرۆک کومارانی ئەمریکا و ڕووسیا دوای چەندین ساڵ کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و دانوستانی ڕاستەوخۆی بەتایبەتی سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیایان هەبێت . ترامپ هەڕەشەی لە ڕووسیا کرد کە ئەگەر مەرجەکانی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا قبوڵ نەکات، ئەوا ڕووبەڕووی دەرئەنجامە زۆر سەختەکان دەبێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش ئەم هەڕەشەیە ترامپ دانی بەوەدانابوو کە ئەمریکا بێدەسەڵاتە بۆ ڕاگرتنی ڕووسیا. ئەم هەڵوێست گۆڕینەی ترەمپ سەبارەت بە ڕووسیا دوای دانوستانەکانی لەگەڵ سەرانی یەکێتی ئەوروپا ڕوویدا.