ڕووسیا دوو شاری تری ئۆکرانیای گرت
ئاب 22, 2025 21:37 Asia/Tehran
ڕووسیا کۆنترۆڵی دۆنێتسک و دنیپرۆ پیترۆڤسکی ڕاگەیاندو ڕاپۆرتی پەلاماری قورس بۆ سەر هێزەکانی ئۆکرانیای بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزەکانیان چەند شارێکی لە دۆنتێسک و دنیپرۆ پترۆڤسکیان ئازادکردووە و دووپاتیکردەوە کە هێزەکانی ئۆکرانیا لە هێرشەکانی هێزەکانی ڕوسیادا زیانی گیانی و ماددی بەرچاویان بەرکەوتووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی ڕووسیا شارەکانی ئەلێکساندەر شولتینۆ و کاترینوفکا شیان گرتووە.