ژمارەی گیانلەدەسداوانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان گەیشتە 2200کەس
ئهیلوول 04, 2025 16:23 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی بەرزبوونەوەی ژوماری گیانلەدەسداوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی ئەفغانستانیان کرد .
کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند ژمارەی گیانلەدەسداوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بۆ دوو هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبووەتەوە. هەروەها سێ هەزار و ٦٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ ڕیشتر لە سەرلەبەیانی 31 ئوت ویلایەتەکامی نەنگەرهار و کوناری لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان هەژاند و خانووە خشتییەکان و کوڵانە تەسکەکانی گوندەکانی تێکڕماند . بێهەڵوێستی کۆمەڵگەی جیهانی سەبارەت بەو ڕووداوە و نەبوونی هاوکاریی پێویست لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئەفغانستان بووەتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیانی ئەفغانستان بە توندی ڕەخنە لەو وڵاتانە بگرن.