وشداری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە حاند تەشەنەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە
ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی و ئاژانسی فریاگوزاریی ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا و کۆمیسەری گشتیی ئەم ئاژانسە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی پێش بە یارمەتیدرانی خەڵکی غەززە دەگرێ، وشداریشیان داوە لە حاند تەشەنەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە دەربڕینی ڕق و بێزاری خۆی بەرامبەر بە هەوڵی ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆچپێکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە، لە پەیامێکدا چەختی کرد سەربارەی بانگەوازەکانی داگیرکەرانی زایۆنی بۆ چۆڵکردنی شاری غەززە و گواستنەوەی خەڵک بۆ باشووری ئەم ناوچەیە، خەڵک لە شاری غەززە دەمێننەوە. هەرچەن ڕژێمی زایۆنی ڕێگری دەکات بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە خەڵکی غەززە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەروەها ڕایگەیاند ئەوەی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری غەززە وەک ناوچەیەکی مرۆیی پێناسەی کردووە، خاوەنی هیچ توانا و ئامادەکارییەکی پێویست نییە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی دانیشتووانی ئێستا، چ بگات بەوانەی کە تازە دێنە نێو ئەم ناوچەوە.ناوەندی فریاگوزاری و کارگێڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا (UNRWA) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: زیاتر لە 100 هەزار فەلەستینی ئێستاش هەر لە پەناگەکانی ئەم ناوەندەدا لە غەززە لە برسێتییەکی تەواودا ژیان دەبەنە سەر و لە زیاتر لە ٦ مانگ لەمەوبەرەوە تا ئێستا هیچ چەشنە یارمەتییەکی مرۆڤدۆستانە ڕێگەی پێنەدراوە بێتە نێو ئەم ناوچەوە. ئانڕوا بە پێداگری لەسەر پابەندبوونی خۆی بە بەردەوامکردنو ئاراستەکردنی ڕاژەکاری و یارمەتییەکان سەرباری ئەو هەموو کێشە و گرفتە قورسانە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: هەڵمەتی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لە شاری غەززە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکی ئەم شارە. کۆمیسەری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارگێڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا (UNRWA) لە قاوی داە کە لانیکەم 2000 کەس لە غەززە کە هەوڵیان داوە دەستیان بگاتە یارمەتییە خۆراکییەکان، وەبەر دەستڕێژی گوللەی ڕژێمی زایۆنی کەوتوون و شەهید بوون. فیلیپ لازارینی کۆمیسەری گشتیی ئاژانسی فریاگوزاری و کارگێڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ئەمڕۆ وشداری دا کە پێڕاگەیشتن بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە تەنیا ئەو کاتە گونجاو دەبێت کە دەستڕاگەیشتنی بەردەوام ، بەربڵاو و ئەمن بە کەسانی ئاتاج و هەروەها هەموو ئەو کەسانەی هەبێ کە پێویستییان بە یارمەتییە.