خۆپیشاندانی دژ بە جینۆساید لە غەززە
ئهیلوول 14, 2025 17:22 Asia/Tehran
پێتەختەکانی چەن وڵاتێکی ئەورووپایی بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستین.
ئۆسترالیا ڕۆژی یەکشەممە سەدەمین خۆپیشاندانی هەفتەیی لە شارە گەورەکان، بەتایبەت لە ملبۆرندا بەخۆوە بینی بۆ شەرمەزارکردنی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە. خۆپیشاندەران لافیتەگەلێکیان بە دەستەوە بوو کە درووشمی لەم شێوەیان لە سەر نووسرابوو: "ئیسراییل دەوڵەتێکی تیرۆریستییە"، "جینۆساید لە غەززە بوەستێنن".شاروومەندانی ئەورووپایی و پشتیوانانی فەلەستین لە سوید، ئیسپانیا، نیوزیلەند و ئەڵمانیاش درووشمی دژە زایۆنییان دا و بەبڕشتانە داوایان لە حکومەتەکانیان کرد تا هەنگاوێکی بەکردەوەی بەبڕشتانە هەڵگرن لەپێناو وەستاندنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.