پشتیوانیی سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا لە گەلی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئهیلوول 27, 2025 18:03 Asia/Tehran
گۆستاڤ پێترۆ سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری کۆتایی خێرای شەڕ لە غەززە بوو .
گۆستاڤ پێترۆ لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕژێمی زایۆنیستی تاوانبار کرد بە جینوساید لە غەززە و خوازیاری کۆتایی خێرای شەڕ و دڕندەکاری دژی کەسانی سیڤیل بوو . گوستاڤ پێترۆ وتی :هیچ نەژاد و ڕەگەزێک سەرتر نییە نە ئەمریکا و نەڕژێمی زایونیستی . پێترۆ لاگری کرد لە بیرۆکەی پێکهێنانی سوپایەکی نێونەتەوەیی بۆ ڕزگار کردنی فەلەستین . ناوبراو جەختی کرد وڵاتانێک کە دژی جینۆسایدن دەبێ هێز و چەکیان بخەنە پاڵ یەک هەتا داکۆکی لە گەلی فەلەستین بکەن .