ئه‌یلوول 27, 2025 19:05 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانەوەی ڤیزەی سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا دوای وتاردانی لە خۆپێشاندانی نیۆیۆرک

ئەمریکا ڤیزەی گوستاڤ پێترۆ سەرۆک کۆماری کۆلومبیای هەڵوەشاندەوە .

دوای ئامادە بوون و وتاردانی  گوستاڤ پێترۆ لە کۆڕی نەیارانی ترەمپ لە نیویورک ؛ وەزارەتی  دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی بەڕێوەچوونی  دانیشتنی کۆگەی گشتیی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڤیزەی  ناوبراوی هەڵوەشاندەوە . هەزاران کەس   لە لاگرانی   فەلەستینی  لە نیویورک بۆ ناڕەزایەتی  دەربڕین لە حاند کوشتاری بەردەوامی  فەلەستینیەکان  لە لایەن ڕژێمی زایونیستیەوە   لە غەززە  کۆبوونەوە و هەوڵی لە ئەنقەستی  ڕژێمی  زایۆنی لە برسیەتی دان بە فەلەستینیەکانیان  شەرمەزار کرد .

سەرپەیڤ