سکرتێری گشتیی ناتۆ: ئوروپا لە مەترسیدایە
تشرینی یهکهم 03, 2025 17:36 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی ناتۆ جارێکی دیکە ئیدیعای کرد کە وڵاتانی ئوروپایی لەلایەن ڕووسیاوە، هەڕەشەیان لەسەرەو وشداریی دا: هەموومان لەبەر مەترسیداین.
"مارک روتە" لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی یەکێتی ئوروپا لە "کۆپنهاگ"ی دانیمارک وێڕای ئاماژە بە هەڕەشەو گوڕەشەی ستراتژیک کە لەلایەن مۆسکۆوە دەکرێتەسەر ئوروپا، ئیدیعای کرد: "ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، دوژمن و هەڕەشەی سەرەکیی ئێمەیە لە درێژماوەدا.
سکرتێری گشتیی ناتۆ جارێکی دیکە لێدوان و ئیدیعای پێشووی خۆی دووپات کردەوەو جەختی لەوە کردەوە کە پێشکەوتەترین مووشەکە رووسییەکان، دەتوانن شارگەلێکی وەک ڕۆما، ئامستردام یان لەندەن بە خێراییەکی پێنج هێندەی خێرایی دەنگ، بکەنەئامانج.