تشرینی یه‌که‌م 11, 2025 14:06 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی بەربڵاو لە پاکستان؛کەوتنەڕێی ناڕازیان بەرەو باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئیسلامئاباد

بە دوای بانگەوازی گرووپی سیاسی - ئاینزایی " تەحریکی لەببەیکی پاکستان " هەزاران ناڕازی لە شارەکانی لاهوور و ئیسلامئاباد هاتنە سەر شەقامەکان .

ڕۆژی پێنجشەمە 9 ئوکتوبری 2025  تەحریکی لەبەیکی پاکستان "TLP" خۆپیشاندانێکی بە ناوی  ڕێپێوانی ملوێنی لەبەیک یا قودس بۆ پشتیوانی لە فەلەستین دەسپێکرد . ئامانجی سەرەکی  ئەو خۆپیشاندانە گردبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئیسلامئابادە . ئەمڕۆ ناڕازیانی  پاکستانی لە ئیسلامئاباد کاتێ کە هەوڵیان دەدا بەرەو بینای باڵوێزخانەی   ئەمریکا بڕۆن، پۆلیسی پاکستان لەگەڵیاندا تێکهەچوون . لە لاهوریش ناڕازیان لە کاتی چوون بەرەو  ئیسلامئاباد هێزەکانی پۆلیس بە کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسکڕێژ و باتووم هەوڵیان دا  تا گردبوونەوەکە  ڕابگرن. لە کاردانەوە بە ئەوکارەی پولیس ناڕازیانیش دەستیان کرد بە بەرت تێگرتن و  سووتاندنی بەربەست و لەمپەرەکان  .

سەرپەیڤ