درێژەی داخرانی حکومەتی ئەمریکا لەبەر پەسەندنەکرانی پرۆژەیاسای بودجە
تشرینی یهکهم 15, 2025 19:40 Asia/Tehran
داخرانی حکومەتی ئەمریکا چۆتەنێو سێیەمین حەفتەوە.
ئەنجومەنی پیران(سێنا)ی ئەمریکا بۆ هەشتەمین جار نەیتوانی پرۆژەیاسای بودجەی حکومەتی ئەو وڵاتە پەسەند بکاو بەم چەشنە داخرانی حکومەتی ترەمپ چووەنێو سێیەمین حەفتەی خۆیەوە.
لەحاڵێکدا کە داخرانی حکومەتی ئەمریکا لەبەر پەسەندنەکرانی پرۆژەیاسای بودجە بووەتەهۆ هەتا زۆرێ لە کارمەندانی کەرتە حکوومییەکان لەبەر وەرنەگرتنی مووچەو مەعاش بچنە پشووی ناچاری، ڕاپرسییە نوێکان دەریدەخەن هەتا بەرلەوە، خەڵکی ئەمریکا، کۆمارییەکانیان لە داخرانی حکومەت بە تاوانبار دەزانی، بەڵام ئێستا دیموکراتەکان بە تاوانباری ئەو بابەتە دەزانن.