پاکستان و ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێکی کاتیی ڕێککه‌وتن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان گه‌یشتونه‌ته ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێکی کاتیی بۆ ماوه‌ی 48 کاتژمێر له دوای پێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سنوره‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان گه‌یشتونه‌ته ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێکی کاتی بۆ ماوه‌ی 48 کاتژمێر له دوای پێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سنوره‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات.وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "حکومه‌تی پاکستان و ڕژێمی تالیبانی ئه‌فغانستان، به ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردولا، ڕێککه‌وتون له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێکی کاتی بۆ ماوه‌ی 48 کاتژمێری داهاتوو، که کاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌کاتی پاکستان له‌سه‌ر داوای تالیبان ده‌ستپێده‌کات".
ئیسلام ئاباد، تالیبانی ئه‌فغانستان تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ی پشتگیری له چه‌کداره‌کان ده‌که‌ن یان لانیکه‌م داڵده‌دانی چه‌کداره‌کان ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار هۆشداریان له‌وباره‌یه‌وه داوه.