تشرینی یه‌که‌م 23, 2025 20:09 Asia/Tehran
  • حکومەتی ئینگلیز تاوانبارە بە خەمساردیی لەحاند دەسدرێژیکرانە سەر منداڵان

حکومەتی ئینگلیز لە لایەن نوێنەرانی پەرلەمانەوە تاوانبار کرا بە شاردنەوە و کەمتەرخەمی لەحاند پێی و شوێنگرتنی دۆسییەی تۆڕەکانی دەسدرێژیی بەکومەڵ بۆسەر منداڵان و لێنەهاتوویی لە دابینی ئاسایش و ئەمنیەتی منداڵان لەو وڵاتە .

 نوێنەرانی پەرلەمانی ئینگلیز  دووپات بوونەوەی دەسدرێژی بۆسەر منداڵان لەو وڵاتە و درێژەی چالاکی تۆڕەکانی کەڵک وەرگرتنی خراپ لە منداڵانیان،  بە نیشانەی  لێنەهاتوویی حکومەت  لە دابینی  ئەمنیەت و ئاسایشی پێویست لەو وڵاتە بە تایبەت سەبارەت بە منداڵان زانیوە . لە  ئینگلیز لە هەر بیست منداڵ  لەو وڵاتە  منداڵێک بە جۆرێک  دەسدرێژیی  جینسی  کراوەتە سەر، لە حاڵکێدا کە لە سەتا بیستی  حەشیمەتی   ئەو وڵاتە منداڵان پێکی دێنن بەڵام  نزیکەی لەسەتا چلی  قوربانی  تاوانی  جنسی  منداڵانن .

سەرپەیڤ