خۆپیشاندانی لاگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕاپۆڕتیان دا کە لاگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جوراوجوری جیهان بۆ وێنە لە ئاڵمان نەرویژ فەڕانسا سوید و کۆریای باشووری بۆ ڕاگەیاندنی هاودەنگیی خۆیان لە گەڵ خەڵکی غەززە خۆپیشاندانیان کرد .
خەڵکی ئاڵمان بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە پێتەختی ئەو وڵاتە بە دروشمی "ئاشتی بە بێ دادگەری مومکین نییە "هاودەنگی خۆیان لە گەڵ خەڵکی فەلەستین و غەززە ڕاگەیاند . هەروەها خۆپیشاندەران لە بەردەم کۆشکی پاشایەتی نەرویژ لە ئۆسلۆ خوازیاری بەدی هاتنی دادگەری بۆ فەلەستین و پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیستی بوون . نەیارانی ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ڕژێمی زایۆنی لە فڕگەی "شارل دوگولی" پاریسیش بە سازدانی خۆپیشاندانێک خوازیاری ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ڕژێمی زایونی بوون . هەروەها لاگرانی خەڵکی فەلەستین لە سیئولی پێتەختی کوریای باشووری یش بە سازدانی خۆپیشاندان پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی غەززە ڕاگەیاند و ڕوڵی دوناڵد ترامپ سەرۆک کوماری ئەمریکایان لە جینوسایدی غەززە ئیدانە کرد . ژومارێک لە لاگرانی فەلەستینیش لە سوئید بە بەڕێوە بردنی خوپیشاندان لە ئیستکهوڵم نەیاریەتی خویان لە گەڵ گەڵاڵەی ڕژێمی زایونیستی بۆ لکاندنی لێواری ڕوژئاوا ڕاگەیاند بوو .