تشرینی دووه‌م 04, 2025 21:48 Asia/Tehran
  • ئاسۆی تاریکی ئابووریی ئینگلیز

وەزیری دارایی بەریتانیا بە ئاماژە بە دۆخی سەختی ئابووریی وڵاتەکەی، کورتهێنانی بودجە، قەرزی زۆر، گەشەی کەم و دەسکەوت و ئەنجامی لاواز، ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە حکومەت ناچار بێت بۆ قەرەبووی بۆشایی دارایی و دابین کردنی خەرج و بەرجی خزمەتگوزارییە گشتیەکان، ئاستی باج بەرزتر بکاتەوە.

ڕەیچڵ ڕیڤز جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارە داراییەکانی حکومەت لە دەرەوەی ڕەچاوکردنی حزبی و بە ئامانجی ڕزگارکردنی ئابووری لە درێژخایەندا دەدرێن. لێدوانەکانی ئەم وەزیرە ئینگلیزییە کە پێش پێشکەشکرانی بودجەی فەرمی لە ٢٦ی نۆڤەمبەر هاتۆتە ئاراوە، وەک بنەمایەک بۆ چاکسازییەکانی باج لێکدراوەتەوە. شرۆڤەکاران پێیان وایە جۆرێکە لە ئامادەکاری ڕای گشتی بۆ دەستکاری کرانی ڕادەی باج کە پێدەچێت بەم زووانە ڕابگەیەندرێت. دوابەدوای ئەو وتارە، بەهای پاوەندی بەریتانی  بەرامبەر بە دۆلار دابەزی بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو.

سەرپەیڤ