تشرینی دووه‌م 05, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • تێوەگلانی چەند ناوچەیەکی دیکەی سوودان لە ئاوری شەڕدا

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ هێرشێکی مەرگهێن کراوەتە سەر ئەیالەتی"کوردفان"ی سوودان کە ئەوەش پێشاندەری بەرفراوانبوونی ئاگری شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتەو پەلکێش بوونی بۆ چەند ناوچەیەکی تازەی ئەو وڵاتەیە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەو هێرشەدا لانیکەم ٤٠کەس کوژراون. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاوری شەڕی ناوخۆ لە سوودان کە کوژرانی دەیان هەزار کەس و پەرتەوازەبوونی بەملوێنان کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە، چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتەشی گرتووەتەوەو بووەتە مایەی تەشەنای نیگەرانیی لەمەڕ ئەوەی کە کارساتێکی مرۆیی لەو وڵاتە ئەفریقییەدا ڕوو بدا. لەهەمان کاتدا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری ئاگربەسی خێرا لە شەڕی دوو ساڵانی ئەم دواییەی سووداندا بوو؛ ئەنتۆنیۆ گۆترێش وتوویەتی؛ بەسەدان هەزار کەس لە خەڵکی سیڤیل لەو گەمارۆیەدا گرفتار بوونەو خەڵک لەبەر بەدخۆراکی، نەخۆشی و توندوتیژیی گیان لەدەست دەدەن.

سەرپەیڤ