تشرینی دووه‌م 05, 2025 19:10 Asia/Tehran
  • ڕووسیا خوازیاری ڕوونکردنەوەی ئەمریکایە لەبارەی دەسپێکرانەوەی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان

وتەبێژی کۆشکی کرێملین داوای لە حکومەتی ئەمریکا کرد، ڕوون کردنەوەی بێ سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەمەڕ دەسپێکردنەوەی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان.

"دیمیتری پێسکۆف" وتی: ئێمە خوازیاری ڕوونکردنەوەی ئەمریکاین چونکە نە ڕووسیاو نە چین هیچ تاقیکارییەکی ناڤۆکییان ئەنجام نەداوە.   ئێستا ناتوانین بەوردیی بڵێین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕێک مەبەستی چی بووە. پێسکۆف پێی داگرت؛ ڕووسیاو چین هەروا پێبەندن بە وادەکانیان هاوپێوەند بە پەیمانی تۆکمەی قەدەغەی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان. دۆناڵد ترەمپ لەم دواییەدا ئیدیعای کردبوو ئەمریکا نابێ لە رووسیاو چین لەبواری ناڤۆکیدا دوابکەوێ بۆیە، فەرمانی دەسپێکردنەوەی تاقیکاریی چەکەمەنییە ناڤۆکییەکانی دەرکردووە.

سەرپەیڤ