دەیان هەزار کەسی سیڤیل لە سوودان کوژراون
تشرینی دووهم 06, 2025 17:02 Asia/Tehran
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "لێبوردنی نێودەوڵەتی" خوازیاری پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی لەجەنگەی تاوپێدرانی پەلاماری میلیشیاکان لە ناوچەی "کوردفان"ی سوودان بوو.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وێڕای ئاماژە بە کارەساتە قەوماەکان لە سوودان و کوژرانی دەیان هەزار کەس لە شەپۆلی تازەی توندوتیژییەکان لە رۆژاوای ئەو وڵاتە، پێی داگرت: ئەوەی وا ئێستا لە سوودان ڕوو دەدا، زۆر کارەساتبارەو وەسف کردنی بە ووشە، یەکجار دژوارە. ئەو ڕێکخراوە وشداریی داوە؛ سوودان بەرەوڕووی گەورەترین قەیرانی مرۆییە کە جیهان ئێستاکە شایەتیەتی. "هێزەکانی پشتیوانیی خێرا" بۆ کوشت و بڕ ماڵەو ماڵ دەگەڕێن و کردەی دڕندانەی دیکەش ئەنجام دەدەن. لە ناوچەی "کوردفان" خەڵکی سیڤیل دەبێ گیانیان بپارێزرێت.