تشرینی دووه‌م 07, 2025 11:32 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لەگەڵ ئاگربەس لە سودان

ھێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە سودان دوای ١١ ڕۆژ دڕندەکاری بەربڵاو دژی خەڵکی سڤیل، ئێوارەی دوێنێ ڕازی بوو بە پێشنیاری ئاگربەست.

لە کاتێکدا هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە سودان ڕازیبوونیان بە پێشنیاری ئاگربەست ڕاگەیاند،  بەڵام ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی خارتوم و ڕووباری نیل.  ئەوە لە حاڵێکدایە کە هاووڵاتیانی سودانیش گومانیان هەیە لە جێبەجێکردنی ئاگربەس  لەلایەن هێزەکانی کاردانەوەی خێراوە و دەڵێن، هێزەکانی پشتیوانی خێرا چەند جارێک  ئاگربەستیان دەس پێی کردووە و دواتر پێشێلیان کردووە، کەواتە چ گەرەنتییەک هەیە؟ لە کاردانەوە بە    جەنایەتگەڵی   بەرفراوانی  سودان، شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوەچوو. لەم دیدارەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان  پەلاماری هێزەکانی کاردانەوەی خێرایان بۆ سەر شاری فاشر  ئیدانە کرد و داوایان کرد دەستبەجێ کۆتایی بەو تاوانکاریانە  بهێنرێت .  حەسەن حامد، نوێنەری سودان لە نەتەوە یەکگرتووەکان،  خوازیاری  بایکوت و قەدەغەی خێرای چەکی  سەربازی  لە دژی ئەو وڵاتانە  بوو  کە پاڵپشتی سەربازی لە هێزەکانی کاردانەوەی خێرا دەکەن. سەرۆک وەزیرانی سودانیش  بە ئاماژەدان بەو تاوانانەی کە میلیشیاکانی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە شاری فاشر ئەنجامیان دا، ڕایگەیاند، ئەگەر  بەر بەو  میلیشیاگە  نەگیردرێت ، شەڕەکە بۆ وڵاتانی دراوسێ تەشەنە دەکات.

سەرپەیڤ