ڕووسیا: ئوروپا یەکێ لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەندەڵییە لە ئوکراین
تشرینی دووهم 19, 2025 18:20 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: پاڵپشتیی دراڤیی ئوروپا لە ئوکراین، هۆکاری گەندەڵیی لەو وڵاتەیە.
لێدوانەکانی "ماریا زاخارۆڤا" پاش دۆزرانەوەی تۆڕی سپی کردنەوەی پارە بەبڕی ١٠٠ ملوێن دۆلار لە کەرتی وزەی ئوکراین لە لایەن ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی (ئێن ئەی بی یوو) هاتەئاراوە. ئەندامانی ئەو تۆڕە، لەوان بەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیای حکومەتیی "ئێنرگۆ ئەتۆم" و کەسانی نزیک لە سەرۆک کۆمار زێلێنسکی، سوودی نایاسایی زۆریان وەرگرتووەو پارەکەیان لەڕێی ئۆفیسێکی پشتیوان لە "کی یێف" سپی کردۆتەوە. ماریا زاخارۆڤا وتی: سیاسەتوانانی ئوروپایی ئاگاداری گەندەڵیی دراڤی لەو وڵاتەدا بوون و هاوکار بوون لە ژمارێک لە پرۆژەکاندا.