تشرینی دووه‌م 25, 2025 20:59 Asia/Tehran
  • تەشەنەی قەیران لە فەرەنسا بەهۆی پەسەندنەکرانی بودجە لە پەرلەمان

کەلێنی نێوان پەرلەمان و حکومەتی فەرەنسا بەرەو فراوانبوون دەچێت و قەیرانی سیاسی وردە وردە لە بنبەست نزیک دەبێتەوە.

سێباستیەن لۆکۆرنۆ سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا دوای دوو مانگ هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی کابینەکەی، نەیتوانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا  ڕازی بە پەسەند کردنی بودجەی ساڵی داهاتوو بکات. ٨٣%ی پەرلەمانتارانی فەرەنسا دژی بودجەی ساڵی داهاتوو دەنگیان دا و زۆربەی ئەندامانی هاوپەیمانییەکەی مەکرۆنیش دەنگی بێلایەنیان بەو پرۆژیاسایە دا. سێلین تیپۆماتینیز، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی سۆسیالیست لە پەرلەمان، وتی: پرەۆژەیاساکەی سەرۆکوەزیران گەڵاڵەیەکی بێپلان و شپرزەیە، ئێمەش دەنگی نەرێنمان دایە. پرسەکان هێندەیتر ئاڵۆزکاوتر دەبن و حکومەت دەبێت لەچوارچێوی مەرجەکانی ئێمەدا هەنگاو بنێت بۆ پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیاسایە.چەپەکانی ئۆپۆزسیۆنی فەرەنسا بڕوایان وایە ئەگەری زۆرە کابینە دەست لەکار بکێشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێ.

سەرپەیڤ