دژایەتی چین لەگەڵ هەرچەشنە خۆوەردانی هێزی بیانی لە ڤەنزوێلا
تشرینی دووهم 28, 2025 18:30 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە توندی دژایەتی ئەو بایکۆتە یەکلایەنانەی کرد کە ئەمریکا بە بیانووی بێبنەما دایسەپاندۆتە سەر ڤەنیزۆیلا.
بە گوتەی ماونینگ، تاکە ڕێگایەک کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دامەزرانی "ئاشتی، سەقامگیری و گەشەپێدان لە ئەمریکای لاتین و ناوچەی کاراییب"، وەستاندنی فشارە تاکلایەنەکانی واشینگتۆنە. ماوننگ داوای لە ئەمریکا کرد کە وازبێنێ لە سیاسەتی شەڕنانەوە و ڕێزبگرێ لە واقیعەکانی ناوچەکە. ئەم کاردانەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ڕێکخراوێکی گوماناوی لە ڤەنزوێلا وەک "گرووپێکی تیرۆریستی بیانی" ناساندووە. حکومەتی ڤەنزوێلا ئەم کارەی بە "گاڵتەجاڕانە" و هەوڵدان بۆ سازکردنی تۆمەتی سیاسی وەسف کرد و رایگەیاندووە کە "وەها کارتێلێک هەر بوونی نییە".