کانونی یه‌که‌م 02, 2025 20:46 Asia/Tehran
  • دەسبەسەرکرانی بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بەتۆمەتی گزیکاریی

بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا لەپەیوەندیی لەگەڵ دۆسییەی گزیکاری لەلایەن پۆلیسی بەلژیکەوە قۆڵبەست کرا.

پۆلیسی بەلژیک لە هەڵمەتێکی بەرفراوان دژی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە بودجەکانی یەکێتی ئوروپا، "فێدریکا مۆگرینی" بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپای قۆڵبەست کرد. گیرانی بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بە هێرش بۆسەر کۆلێژی ئوروپاو دەزگەی پەیوەندیی دەرەوەیی ئوروپا وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە گزیکاریی هاوپێوەند بە راهێنانی دیپلۆماتە گەنجەکان بە بودجەی یەکێتی ئوروپا ئەنجامی گرت. بەرپرسانی بەلژیکی بەرلەوە، سێ گومانلێکراوی هاوپێوەند بەو دۆسییەیان قۆڵبەست کرد.

سەرپەیڤ