رووسیا له‌ڕێگه‌ی ٦١٥ درۆن و ٥١ مووشه‌که‌وه هێرشیکرده‌سه‌ر ئۆکرانیا
شه‌وی ڕابردوو هێزه‌کانی ڕوسیا له‌ڕێگه‌ی شەش سەت و پەنجاو سێ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان و پەنجاو یەک موشه‌که‌وه هێرشیانکردۆتهسهر ئۆکرانیا که حەڤدە مووشه‌کیان له‌جۆری بالیستیک بوون.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕونیکردوهتهوه، به‌رگری ئاسمانی توانیویه‌تی پێنج سەت و هەشتاو پێنج فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان بخاته خواره‌وه و رێگری له بیست ونۆ موشه‌کی کروز و بالیستیش بکات.
ئاماژه‌ی به لێدانی ڕاسته‌وخۆی موشه‌ک و شەست فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی هێرشبه‌ر له بیست ونۆ شوێن کردوه، ئه‌مه جگه له پاشماوه‌ی ئامانجه له‌ناوچوه‌کان که له سێ شوێنی دیکه که‌وتونه‌ته خواره‌وه.
له کیێڤ، وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، هێرشی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان و موشه‌کی ڕوسیا له ماوه‌ی شه‌وێکدا ژێرخانی وزه‌یان له هه‌شت ناوچه‌ی ئۆکرانیا کردۆته‌ئامانج و به‌هۆیه‌وه کاره‌بای ئۆکرانیا پچڕاوه.