هەڵکشانی ئاستی قازانجی کۆمپانیاکانی چەکسازیی ئەورووپا
هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئاستی قازانجی کۆمپانیاکانی چەکسازیی ئەوروپا هەڵکشاوە.
شەڕی ئۆکرانیا و برەوپێدرانی بانگەشەی مەترسی بوونی ڕووسیا لەسەر ئەورووپا دوو هۆکارن کە بوونەتە هۆی زۆر بوونی داهاتی کۆمپانیاکانی چەکسازی لە ئەوروپا . بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی ئاشتیی ستۆکهۆڵم (SIPRI)، داهاتی ئەم کۆمپانیایانە لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ٠٦% زیادیکردووە و هەڵکشاوە بۆ ٦٧٩ ملیار دۆلار، کە بەرزترین ئاستی تۆژمار کراوە تا ئێستا. لەم ناوەدا کۆمپانیای چێک سلۆپ گروپ لە وڵاتی چێک زۆرترین ڕێژەی بەرزبوونەوەی ئاستی داهاتی چەکسازی لە ساڵی ٢٠٢٤دا تۆمارکردووە. دوای چێک فەرەنسا بە چوار کۆمپانیای چەکسازی داهاتی ٢٧ ملیار دۆلاری دەسخست کە نیشاندەری بەرز بوونەوەی لە ١٢%ی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٣ یە ، ئیتاڵیا و ئەڵمانیایش لە پلەکانی خوارتردان.