فۆن درلاین: نابێت ترەمپ دەستوەردان لە دیموکراسی یەکێتی ئەوروپا بکات
کانونی یهکهم 12, 2025 13:26 Asia/Tehran
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، نابێت ترەمپ دەستوەردان لە سیاسەت و ڕێکارە دیموکراسیەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام بکات.
وتەکانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دوای ئەوە هات کە ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بڵاڤۆکی پۆلیتیکۆ، ئەوروپای وەک کۆمەڵێک وڵاتی " لەناوچوو" بە سەرکردایەتی کەسانی "لاواز" ئیدانە کرد و وتی ئەوان "نازانن چی بکەن". ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە ڕەخنەگرتن لە قسەکانی ترەمپ ڕایگەیاند، کاتێک خەڵکی وڵاتانی ئەوروپا بەرپرسانی خۆیان هەڵدەبژێرن، کەسی دیکە مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لەم بڕیاردانەدا بکات و دەبێت ڕێز لە مافی هەڵبژاردنی خەڵکی وڵاتانی ئەوروپا بگیرێت.