کانونی یه‌که‌م 14, 2025 17:19 Asia/Tehran

کۆمەڵێک لە چالاکانی ئاشتیخواز لە بەلژیک کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد و خوازیاری قەدەغەکرانی فرۆشتن و ناردنی چەک بۆ ڕژێمی زایۆنی بوون.

نزیکەی ٥٠ چالاکی ئاشتیخواز بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کۆبوونەوە لە گۆڕەپانی پەرلەمان لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیک داوای گەمارۆی هەمەلایەنە و سەرتاسەری لە سەر فرۆشتنی چەک بە ڕژێمی زایۆنییان کرد. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لە توومارێکدا کە پێشکەشی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان کرد، نەیارەتیی خۆیان دەربڕی لەگەڵ بڕیاری حکومەتی بەلژیک لەسەر هەناردەکردنی کەرەستەی سەربازی کە لە لایەن سوپای ڕژێمی داگیرکەرەوە بەکاردێت، ئەوان هەروەها خوازیاری ڕاگرتنی هەموو هاوکارییە سەربازییەکان و پچڕانی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەورووپا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بوون. خۆپیشاندەران لە چوارچێوی شانۆیەکی هێماییدا، دەیان سندوقی هەڵگری کاغەزی واژۆکراوی دژایەتیکردنی هاوکاریی چەکەمەنی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە ئامبولانسێکی مووشەکلێدراو دەرهێنا، کە لەسەریان نووسرابوو:  کۆتایی بێنن بە ناردنی چەک بۆ ڕژێمی ئیسرائیل. ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە جەختیشیان کرد: کۆکردنەوەی ئەم ڕادە واژۆیە سەلمێنەری پەرەسەندنی نەیارەتی جەماوەری بەربڵاو لە ولاتی بەلژیکە دژ بە بازرگانیی چەک لەگەڵ "ڕژێمی زایۆنی" و ئامانجیشی گوشارخستنە سەر پەرلەمانە بۆ لێکدانەوەی جیددی ڕۆڵی ئەم وڵاتە لە بازرگانیی سەربازی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر.

سەرپەیڤ