هێرشی درۆنی کرایە سەر بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان
کانونی یهکهم 14, 2025 18:10 Asia/Tehran
لەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر بنکە و دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان، شەش هێزی ئاشتیپارێزی کوژران.
ئەم پەلامارە کە لە لایەن هێزەکانی پشتیوانیی خێرا کراوەتە سەر بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و گوردانی بەنگلادش لە شاری کادقلی سەر بە ئەیالەتی کۆردۆفانی باشوور، ٧ برینداریشی لێکەوتۆتەوە. ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هێرشەی بە تووندی شەرمەزار کردووە و خوازیاری سزادرانی خێرای ئەنجامدەرانی بووە. پێشتر سوپای سودان پێداگرتبوو لەسەر ئەوەی کە سوورە لەسەر بەردەوامکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە هێزەکانی پشتیوانیی خێرا.