کانونی یه‌که‌م 14, 2025 18:26 Asia/Tehran
  • ١٢ کوژراو و ٦٠ بریندار لە جەژنی جولەکەکانی ئۆسترالیا

بە هۆی تەقەکران لە جەژنی جولەکەکانی شاری سیدنی لە وڵاتی ئۆسترالیا، ١٢ کەس کوژران و ٦٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

خاخام "ئەیلی شلانگەر" نێردراوی تایبەتی بزووتنەوەی زایۆنیی "حەباد"ـیش لە نێو کوژراواندایە. ئەم هێرشە بە شێوەی راستەوخۆ کۆمەڵگای یەهوودییەکانی لە یەکەم ڕۆژی ڕێوڕەسمەکانی جەژنی "حانووکا" کردۆتە ئامانج. یەکێک لە هێرشبەرانی چەکدار لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ پۆلیس کوژراوە و کەسی دیکەش کە لەو هێرشەدا دەستی بووە، بریندارە و لە ژێر چارەسەریدایە. لە کاردانەوە بەم ڕووداوە "گەدعون ساعر" وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی بە هەڵسەنگاندنێکی تووند و تۆخی ڕووداوەکە بانگەشەی کرد: ئەوەی ڕوویدا، ئەنجامی دنەدان و جەوی شێتانەی دژایەتی کردنی جولەکەیە کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە شەقامەکانی ئۆسترالیا پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ