کانونی یه‌که‌م 17, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • پوتین: ڕووسیا لەڕێی سەربازییەوە، سەرزەوینەکانی ئازاد دەکا

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند؛ بێتوو ئۆکرانیا نەیەتە سەر مێزی دانوستان، مۆسکۆ لە ڕێی سەربازییەوە، سەرزەوینەکانی ئازاد دەکا.

ڤلادیمیر پوتین وتی: سوپای رووسیا لەهەموو بەرەکان، دەسپێشخەرەو لەساڵی دووهەزار و بیست و پێنجدا زیاتر لە سێسەت شار و شارۆچکەی خستووەتەژێر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی خۆیەوە. پوتین وێڕای ئاماژە بە داکۆکیی چەکئامێری، هەواڵگریی و ڕاوێژکاریی ناتۆ لە ئۆکرانیا باسی دەکارگرتنی مووشەکی دەنگبڕی تازە، بەهێزکرانی هێزی دەریایی، پەرەپێدانی ژێردەریاییە مووشەکهەڵگرەکان و بەپراکتیکی کرانی سیستەمی مووشەکیی "ئورشنیک" هەتا کۆتایی ئەمساڵی کرد. جەختیشی کرد؛ هاتنەدی ئامانجەکانی "ئۆپراسیۆنی سەربازیی تایبەت" درێژەی دەبێ، و پەرەی توانای ناڤۆکیی ستراتژیکی بە ئەولەویەتی پێش پێ گرتن زانی و وتی: بێتوو ڕێگای دیپلۆماسی شکست بێنێ، ڕووسیا بژارەی سەربازیی پێوشوێن دەگرێ؛ ئەگەرچی مۆسکۆ هەروا دیپلۆماسی پێ باشترەو پێشوازیی لە هاوکاریی یەکسان لەگەڵ ئەمریکاو ئوروپا دەکا.

سەرپەیڤ