کانونی یه‌که‌م 23, 2025 19:16 Asia/Tehran
  • ڕووسیا نەچووە ژێڕباری ڕەشنووسی پلانی ئاشتیی ئەورووپا بۆ ئۆکرانیا

یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕەشنووسی پلانی ئاشتی ئەورووپا بۆ ئۆکرانیای بە بێکەڵک و نابنیاتنەر ناو برد.

یوری ئوشاکۆڤ ڕایگەیاند: مۆسکۆ ئاگاداری ناوەڕۆکی پلانی ئاشتی یەکێتیی ئەورووپایە بۆ ئۆکرانیا، بەڵام پێداچوونەوەیەکی کورت بەو پلانە دەریدەخات کە ئەم پلانە نابنیاتنەر و بێکەڵکە. سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا نەیارەتیی پلانی ئاشتی ئەمریکایان کردووە و لەبەرامبەریشدا ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا ڕەشنووسی خۆیان پێشکەش کرد کە ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات بچێتە ناو ناتۆ، هێزەکانی ناتۆ لەسەر خاکەکەی سەقامگیر ببن و سوپایەکی ٨٠٠ هەزار کەسی دروست بکات، کە ڕووسیا ڕەشنووسەکەی ئەم پلانەی ڕەت کردەوە.

سەرپەیڤ