کانونی دوھەم 01, 2026 17:50 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: ڕۆژوا تۆقاوە لە هەڵوەشانەوەی پلانی شکستی ڕووسیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ڕۆژاوایی پلانێکیان داڕشتبوو بۆ پاشەکشەپێکردنی ڕوسیا و شکستپێهێنانی لە ئۆکرانیا، پێیداگرت: بەڵام ئەوانە ئێستا ترساون، چونکە پلانەکەیان بەتەواوی هەڵکشاوە.

ماریا زاخارۆڤا وتی: سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی پارەی زۆریان بۆ پلانی ستراتژیکی شکستپێهێنانی ڕووسیا خەرج کردبوو و دڵخۆش بوون بەو پلانە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها بە پێیداگری لەسەر ئەوەی کە ئەم پلانە ئێستا شکستی هێناوە، وتیشی: ئێستا ئەم وڵاتانە تەنانەت دەترسن دان بەم شکستەدا بنێن، چونکە ئەوکات ناچار دەبن بۆ خەڵکەکەی خۆیان ڕوون بکەنەوە کە بۆچی هەر لە سەرەتاوە وەها ڕێبازێکی گرتۆتەبەر.

سەرپەیڤ