خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ئەمریکا بە هۆی کوژرانی ژنێک بەدەستی پولیسی کۆچبەریی ئەمریکاوە
ئەمڕۆ ژنێک لە شاری مینیاپۆلیسی ئەمریکا، بەهۆی ئاوڕنەدانەوە لە فەرمانی وەستانی پۆلیس، تەقەی لێکرا و کوژرا کە ئەمەش کاردانەوەی بەرفراوانی لە سەرانسەری ئەمریکادا لێکەوتەوە.
دانیشتووانی شاری مینیاپۆلیس کە لە بەر کوژرانی ژنێک بەدەستی پولیسی کۆچبەریی ئەمریکاوە تەواو تووڕە بوونە، لە شوێنی تەقەکەدا کۆبوونەوە و بە تۆپەڵەبەفر هێرشیان کردە سەر ئەفسەرانی پۆلیسی خۆجێی و فیدراڵ.دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە داکۆکی لەو پۆلیسانەی کە ئەو ژنە ئەمریکییەیان کوشتووە، ئەو کارەیانی بە "بەرگریکردن لە خۆ" وەسف کرد.کریستین نۆئێم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکایش ڕایگەیاند: ئەو ژنەی کوژراوە گرینگیی بە فەرمانی پۆلیس نەداوە و پۆلیسەکانیش بۆ پاراستنی گیانی خۆیان تەقەیان لێکردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دیکە، بە هۆی تەقەیەکە لە شاری "سالت لیک"ی ئەیالتی "یوتا" لانیکەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون. دۆخی تەندرووستیی ٣ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە.