خۆپیشاندان لە بەردەم فەرمانگەی کۆچبەری و گومرکی پۆرتلەند لە ئەمریکا
کانونی دوھەم 10, 2026 20:26 Asia/Tehran
سەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم بینای کۆچبەریی و گومرکی ئەمریکا لە شاری پۆرتلەند خۆپیشاندانیان کرد.
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی کۆبوونەوەی سەدان خۆپیشاندەریان کرد لەبەردەم بینای فەرمانگەی کۆچبەری و گومرکی ئەمریکا لە شاری پۆرتلەند . خۆپیشاندانەکە دوای ئەوە بەڕێوە چوو کە بەرپرسان ڕایانگەیاند؛ کارمەندانی فیدڕاڵی کۆچبەریی بەرەو تڕۆمبیلێک لە بەردەم نەخۆشخانەیەک تەقەیان کرد کە بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پاش کوژرانی ژنێکی کۆچبەر لە ناوچەی پێنسیلڤانیاش خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوە چوو .