وشداری هەنگاریا لەحاند مەترسیی تەشەنەسەندنی شەڕ لە ئەورووپا
کانونی دوھەم 11, 2026 16:59 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی هەنگاریا بە ڕەخنە لە ستراتژیی و بەرنامەکانی هاوبەشە ئەوروپییەکانی، وشداریی دا لەحاند مەترسی تەشەنەسەندنی شەڕ لە ئەورووپادا.
پیتێر سیجارتۆ کە چەندین جار بە ئاماژە بە هەوڵەکانی برۆکسل بۆ تێکدان و دەستوەردان لە دانوستانەکانی ئاشتیی ئۆکرانیا، ڕەخنەی لە هەڵوێستەکانی برۆکسل گرتووە، ئەمجارەیش وشداریداوە لە حاند ئەوەی کە بەڕێکردنی هێز لە بەریتانیا و فەرەنساوە بۆ ئۆکرانیا بازنەی شەڕەکە تا کیشوەری ئەورووپا بڵاو دەکاتەوە. ڕووسیایش چەندین جار وشداری داوە کە هەرچەشنە ڕەوانەکردنی هێز لەلایەن وڵاتانی ئەورووپاییەوە بۆ پشتیوانی لە ئۆکرانیا بە دەستێوەردانی سەربازی دادەنرێت و لە ئەنجامدا وەڵامی توندی مۆسکۆی بە دواوە دەبێ.