وەزیری دەرەوەی فەڕانسە: گرینلەند، بۆ فرۆشتن نیە
کانونی دوھەم 14, 2026 19:45 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی فەڕانسە کاردانەوەی پێشاندا بە درێژەی ئیدیعاکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە داگیرکردن و پەیوەستکردنی دوورگەی جەمسەری باکووری گرینلەند.
"ژان نوئێل بارو" لە کاردانەوە بە ئیدیعای سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەست کرانی دوورگەی گرینلەند، پێی داگرت: ئێمە نامانەوێ ئەمریکا دەستبەسەر ئەو دوورگەدا بگرێ یان پەیوەستی وڵاتەکەی خۆی بکاو یان تەنانەت ئیدارەی بکات.
ترەمپ بەجاران ئیدیعای کردووە کە گرینلەند دەبێ ببێ بە بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و گرینگایەتی ستراتژیکی ئەو دوورگەیە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاو ئامادەبوونی ناتۆ لە جەمسەری باکووری وەک هۆکارەکەی راگەیاندووە. ئەو هەڕەشانەی ترەمپ لەگەڵ نەیارەتی سەرۆکانی ئوروپایی و بەتایبەت بەرپرسانی دانیمارک و گرینلەنددا بەرەوڕوو بووە.