لاڤرۆڤ: باجەکانی ترەمپ لەسەر بازرگانی وڵاتان لەگەڵ ئێران نیشانەی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکایە
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری ئەمریكا لەمەڕ سەپاندنی لەسەتا بیست و پێنجی گومرگی لە سەر ئەو وڵاتانەی کە هاوکاری ئابوورییان لەگەڵ ئێران هەیە، وتی: بەکارهێنانی باج و سزای نادادپەروەرانە و هەڵاواردنانە لەلایەن ئەمریکاوە ئاماژەیە بۆ شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا و تێکچوونی بەردەوامی پێگەی ڕكەبەرایەتی واشنگتونە .
لاوروف هەروەها وێڕای ئاماژە بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا جەختی کرد کە "هیچ لایەنێکی سێهەم ناتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران بگۆڕێت و ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پەیوەندییەكانی نێوان تاران و مۆسکۆ وتی: ئەم ڕێککەوتنە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و دوو نەتەوەی مسۆگەر کردووە و لە پڕۆژە کردارییەکانیشدا ڕەنگدانەوەی هەبووە، وەک دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر و جێبەجێکردنی پلانی كوریدوری باکوور – باشوور.