خۆپیشاندانی دژی ئەمریکایی لە ڤەنزوێلا
کانونی دوھەم 16, 2026 18:26 Asia/Tehran
کاراکاسی پێتەختی ڤەنزوێلا ئەمڕۆ ببوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە مادۆرۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕفێندراوە.
بەشداربووان کە وێنەی سەرۆک مادۆرۆیان بەرزکردبووەوە، دژایەتی خۆیان بۆ دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیان و هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە نەوتییەکان و سامانی وڵاتەکەیان دەربڕی و داوایان لە کاربەدەستانی وڵاتەکەیان کرد ڕووبەڕووی ئەو سیاسەتانە ببنەوە. دیلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتارێکیدا لە پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی ناترسێت لە "ڕووبەڕووبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا" . ئەو قسانە دوای کەمتر لە دوو هەفتە بە سەر ڕفاندنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا لە دەسدرێژییەکی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر کاراکاس کراوە.