کانونی دوھەم 18, 2026 13:33 Asia/Tehran
  •  داکۆکیی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی مالیزیا لە هەڵوێستی ڕێبەری مەزنی ئێران

ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی مالیزیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داکۆکی و پشتگیری کرد لە هەڵوێستەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەبارەی بە بەرپرسیارکردنی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر بە کوژران، کاولکاری و ئاڵۆزی و بشێوی سەرچاوەگرتوو لە نائارامییەکانی ئەمدواییەی ئێرانەوە.

ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی مالیزیا بە جەختکردنەوە لەسەر مافی گەلان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانە، ڕایگەیاند: ئەوەی لە نائارامییەکانی ئەمدواییەی ئێراندا بینرا، ترازانی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان لە ڕێگای خۆی بەرەو توندوتیژی، هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی، هێزە ئەمنییەکان و ژێرخانی گشتی بووە؛ پرۆسەیەک کە ئەگەر لەلایەن دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکانەوە ڕێنوینی و یان پشتگیری بکرێت، دەبێتە ئامرازێک بۆ شەڕێکی جیۆپۆلیتیکی. 

هەروەها ئەم ڕێکخراوە ئیسلامییە نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو لێدوان و پەیامانەی کە مایک پۆمپیۆ و دەزگای هەواڵگریی ڕژێمی زایۆنی بڵاویان کردۆتەوە، کە تیایدا پشتگیری لە نائارامییەکان دەکەن و تەنانەت بانگەشەی ئامادەبوونیان لە مەیدانی ئاڵۆزی و بشێییەکەیش کراوە، و ئەوەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانی و یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی. لەم بەیاننامەیەدا بە پێداگری لەسەر بنەماکانی سەروەریی نیشتمانی، دژایەتیکردنی دەستێوەردانی بیانییەکان و پێویستی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کراوە پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن و ڕێبازی وتووێژ و دامرکاندنەوەی ئاگری شەڕ و کێشە بگرنەبەر.

 

 

 

سەرپەیڤ