بەیاننامەی وڵاتانی ئەندامی گرووپی بەرگریکارانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مەحکومکردنی خۆوەردانی بیانی لە کاروباری ئێران
وڵاتانی ئەندامی گرووپی بەرگریکارانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی، هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و هاندان بۆ توندوتیژی و کردەوەی تیرۆریستییان بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەما و ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد و پێیانداگرت لەسەر پێویستی دەستبەجێ ڕاگرتنی ئەم کردەوە نایاساییانە.
ئەم گرووپە لە بەیاننامەکەیدا، بە توندی ئیدانەی هەموو جۆرەکانی تیرۆر و هێرشی تیرۆریستانی سەر بە بیانییەکانی کرد کە دژی ئێران ئەنجام دەدرێن و نیگەرانی قووڵیشی دەربڕی بەرامبەر بە کوژران و برینداربوونی خەڵکی سڤیل لەوانەش منداڵان و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هەروەها لەناوبردنی موڵک و ماڵی گشتی و دامو دەزگاکانی کەرتی تایبەتیش.
وڵاتانی ئەندامی گرووپی بەرگریکارانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دووپاتکردنەوەی هاوسۆزی و پاڵپشتیی تەواوی خۆیان لەگەڵ خەڵک و حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە کرد، کردەوە نابەرپرسانەکانی دژ بە ئێران کە پێچەوانەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە، ئیدانە بکەن.