ئاور بەردرایە ئاڵای ئەمریکا لە شاری زوریخی سویسرا
کانونی دوھەم 20, 2026 19:02 Asia/Tehran
لە شاری زوریخی سویسرا خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا دژی کۆبوونەوەی ئابووریی جیهانی کە لە ناوچەی شاخاوی داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت، ئەوەش شەڕ و پێکدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە و لە ئاکامیشدا دەیان کەس برینداربوون.
خۆپیشاندەران کە لەسەر لافیتەکانی دەستیانەوە نووسرابوو " کەس پێشوازی لە ترەمپ ناکات "، ئاڵایەکی گەورەی ئەمریکایان ئاور تێبەردا. دوای ماوەیەکی کەم شووشەکانی مارکەی لوکسی ئەمریکایی کادیلاک شکێندرا و هێرشیش کرایە سەر کۆمپانیای نێودەوڵەتی نێستێلە. خۆپیشاندەران هەروەها دروشمی " یەک چارەسەر – شۆڕش!" و دروشمگەلێکیشیان دژی ڕژێمی زایۆنی و بۆ بەرگری لە گەلی فەلەستین بەرز کردەوە.