کانونی دوھەم 21, 2026 17:55 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان دژی سیاسەتەكانی ترەمپ لە ئەمریکا

بەسەدان کەس لە شاری بۆستۆن بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی ناڕەزاییانە توڕەیی خۆیان لە حاند سیاسەتەكانی دوناڵد ترامپ دەربڕی.

خۆپیشاندەران لە حاڵێكدا كە لافیتەو پارچەنووسراوەیان بەرز كردبۆوەو دروشمیان دەدا هەتا تووڕەیی خۆیان دەبڕن لەوەی وا بە "ساڵێك  بشێویی و پاشاگەردانی" بەهۆی سیاسەتەکانی ترەمپەوە ناویان برد. لە پۆرتلەندیش ئاڵای  ئەمریكا لە لایەن  ناڕازییانەوە  لە دەرەوەی  بینای فەرمانگەی كۆچبەری و گومرك سووتێندرا . شاری شیكاگۆ ش بووە  گۆڕەپانی  خۆپیشاندان دژی سیاسەتەكانی ترامپ  . هەروەها خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕی  بەرامبەر  سیاسەتەكانی  فەرمانگەی كۆچبەریی و گومركی  ئەمریكا .

 

سەرپەیڤ