بارگرژیی لە نێوان ئەمریكا و یەكێتی ئورووپا لەسەر گرینلەند
هەڕەشەی ترامپ سەبارەت بە گرینلەند ، بووەتە هۆی تووڕەیی ئوروپاو یەكێتی كۆنی ناتۆ بە توندی ڕووبەڕووی مەترسیی بووەتەوە .
مێدیای ئەمریكایی ئاسۆشوەیتدپرێس لە ڕاپۆرێکدا رایگەیاند؛ كاربەدەستێكی باڵای یەكێیتی ئوروپا ، باجی نوێی ئابووریی ترەمپ دژی هەشت وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بە هۆی پاڵپشتیکردنیان لە گرینلەندی بە "هەڵە" ناوبرد و جێی متمانە بوونی ترەمپی خستە ژێر پرسیارەوە.
ئێمانوێل مەکرۆن سەرۆک كۆماری فەرەنسا ڕایگەیاندووە، یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت بە بەکارهێنانی یەکێک لە بەهێزترین ئامرازە ئابوورییەکانی، تۆڵەی خۆی لە دۆناڵد ترەمپ بکاتەوە.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دژایەتی كرد لە گەڵ بڕیارەکەی ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی لەسەدا دە لەسەر کاڵاکانی هەشت وڵاتی ئەوروپی لە مانگی فێڤریەوە و جەختی لەوە کردەوە کە گرینلەند ناوچەیەكە لە دانیمارک کە ئەندامی ناتۆشە.
تڕامپ ڕۆژی سێشەمە بۆ بەشداری كردن لە كۆڕبەندی جیهانی ئابووری چووەتە داووسی سوییس و چاوە ڕوان دەكرێ كە نابراو سەبارەت بە گرینلەند وتووێژ بكات بەڵام سەرانی ئوروپایی كە خەریكی بەرگری لە دانیمارك و كونتڕولی گرینلەندن لە هەمبەر ترامپدا هەڵوێستی توندی خۆیان بە شێوەیەكی ئاشكرا ڕ اگەیاندووە .
مارك كارنی سەرۆك وەزیرانی كانادا وشداری داوە سەبارەت بە ناكۆكیی توندی جیهانی بەدەر لە پرسی گرینلەند و وتی؛ ئەوە تەنیا خەونێک و خەیاڵێکەو هیچی دی . سەرۆك وەزیرانی كانادا جەختیشی كرد: بەبڕشتانە لە تەنیشت گرینلەند و دانیمارك دا ڕاوەستاوین ؛ كانادا بە توندی نەیاری سەپاندنی باجەكان بە سەر گرینلەندە .