پێشڕەوی سوپای ڕووسیا لە سەر هەموو هێڵەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
کانونی دوھەم 27, 2026 11:44 Asia/Tehran
ڤالێری گراسیمۆڤ سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامن لە پێشڕەویکردن لە هەموو میحوەرەکانی هێڵی پێشەوەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
ڤالێری گراسیمۆڤ وتی: هێزەکانی ڕووسیا لە سەرەتای مانگی یەکەوە ١٧ ناوچەی نیشتەجێبوون و زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی زەوی و زارەکانی ناوچە ڕووسنشینەکانیان لە ئۆکرانیا ڕزگار کردووە.
ناوبراو وتیشی کە خەریکی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنن بۆ فراوانکردنی پشتێنی ئاسایشی لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی سومی و خارکۆڤ. گراسیمۆڤ وتی: نزیکەی ٨٠٠ سەربازی ئۆکرانیا لە ناوچەیەکی نزیک کۆپیانسک لە پارێزگای خارکۆڤ گەمارۆدراون.