ڕێپێوانی ناڕازییانەی هەزاران کەس لە خەڵکی کوبا دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا
کانونی دوھەم 28, 2026 18:12 Asia/Tehran
هاوکات لەگەڵ تەشەنای گرژییەکان لەنێوان واشنگتۆن و هاوانا، هەزاران کەس لە خەڵکی کوبا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هەڕەشەکانی ئەمریکا دژی ئەو دورگەیە، خۆپێشاندانیان کرد.
شارومەندانی کوبایی بە بەشداربوون لە "ڕێپێوانی نەریتی بە مەشخەڵ" کە لەباری مێژووییەوە گرینگیەکی بەرچاوی هەیە، ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا دەربڕی. ناڕازییان دەڵێن؛ ئەو ڕێپێوانانە، کردەیەکی نۆستالژیک نیە، بەڵکوو بانگەوازێکە بۆ هەنگاونان و پێی داگرت: لەکاتی هەڕەشەدا، بەهێزکرانی ئایدیۆلۆژیا و بەرەڤانی لە نیشتمان، پێویستە.