ئەمریکا دژ بە ئیدارەی کۆچبەری؛ ناڕەزایەتی بەرفراوان لە سەرانسەری وڵاتدا
هەزاران خۆپیشاندەر لە سەرانسەری مینیاپۆلیس و ناوچەکانی دیکەی ئەمریکا ڕێپێوان و گردبوونەوەیان کرد و خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی ئیدارەی کۆچبەری لە ئەیالەتی مینیسوتا بوون دوای ئەوەی تەقەکردنیان بووە هۆی کوژرانی دوو هاوڵاتی ئەمریکایی.
قوتابییان و مامۆستایانی ئەمریکایی لە ڕۆژی نیشتمانیی ناڕەزایەتی دەربڕیندا، پۆلەکانی خوێندنیان لە کالیفۆرنیا تا نیویۆرک داخست.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکوتی کۆچبەران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سێ هەزار ئەفسەری فیدراڵی بۆ ناوچەی مینیاپۆلیس ناردووە و بە ئامێری تاکتیکی کە پێنج هێندەی هێزی پۆلیسی مینیاپۆلیسە خەریکی گەشتلێدان لە شەقامەکەندان.
چەندین هەزار کەس لە پلەی گەرمی ژێری سفردا لە ناوەڕاستی شاری مینیاپۆلیس کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە زیادبوونی ئەو تاکتیکانەی کە لەلایەن کارمەندانی کۆچبەری و گومرگی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێن. ئەم ڕێپێوان و ناڕەزایەتی دەربڕینانە لە بازنەی ئیالەتی مینیسوتا تێپەڕی، خۆپیشاندەران لە ٤٦ ئەیالەت و لە شارە گەورەکانی وەک نیویۆرک، لۆسانجلێس، شیکاگۆ و واشینگتۆن، دروشمی "کار نییە. قوتابخانە نییە. بازاڕ نییە. "بودجەی ICE ڕابگرن"، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ترەمپ.