پێشڕەوی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
شوبات 04, 2026 18:02 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هەروا درێژە دەدەن بە چوونەپێش لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە پێشڕەوی هێزەکان هەروا بەدەوامەو شارۆچکەکانی "ستار" و "کرائینکا" لە ناوچەی "زاپۆریژیا" و "ستێپانۆفکا" لە دۆنتسک، ئازاد کراون. ئەو وەزارەتخانە هەروەها ڕایگەیاند؛ دامەزراوە ژێرخانییەکانی سووتەمەنی و وزەی هاوپێوەند بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیای کردۆتەئامانج.
شەڕی مەیدانی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەکاتێکدا درێژەی هەیە کە دانوستانکارانی ئۆکراین، ڕووسیاو ئەمریکا ئەمڕۆ لە ئەبووزەبی و لەپشت دەرگا داخراوەکان پێکەوە دیداریان کرد. کشانەوەی ئۆکرانیا لە ناوچەی دونباس، بە گرینگترین کێشەی بەردەم دانوستانەکان باسکراوە.