بەرزبوونەوەی ژمارەی پەنابەرانی بێ ماڵ و حاڵ لە ئینگلیز
شوبات 06, 2026 18:05 Asia/Tehran
ژمارەی بنەماڵە پەنابەرە بێ ماڵ و حاڵەکان یان ئەوانەی کە مەترسی ئاوارە بوونیان لەسەرە لەم وڵاتەدا لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نزیکەی پێنج هێندە زیادی کردووە.
دامودەزگاکانی پشتیوانی لە مافی کۆچبەران لە ئینگلیز سیاسەتی توند و دژە پەنابەری حکومەت و لایەنەکان و سیاسەتمەدارانی ئەم وڵاتەیان بە هۆكاری گرنگ و دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەم دۆخە زانی و نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە حاند دەرئەنجامەکانی توندبوونەوەی سیاسەتەکانی دژە کۆچبەری و پەنابەری لەلایەن حکومەتەوە.
ڕێکخراوە خێرخوازیەکان کە پاڵپشتی پەنابەران دەکەن، بارودۆخی ژنانی گەنج و دایکانی پەنابەر بەنالەبار وەسف دەکەن و كەمتەرخەمی لە حاند دۆخی ژنان و دایکانی پەنابەر بە جێگای شەرم دەزانن .