شوبات 08, 2026 18:38 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی ئەوروپایی: دانوستانی ناتۆ لەگەڵ ئەمریکا لەسەر گرینلاند خیانەتە

ئەندامێکی پەرلەمانی ئەورووپا ڕایگەیاند، لە ئێستادا پرسی گرینلاند زیانی گەورە لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا داوە.

فێرناند کارتهایزەر وتیشی: گفتوگۆکانی مارک ڕوتێی سکرتێری گشتیی ناتۆ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە داهاتووی گرینلاند خیانەتێکە لە هاوپەیمانان.
پێشتر مێتێ فرێدریکسێن، سەرۆکوەزیرانی دەنیمارک ڕایگەیاندبوو، ڕوتێ نییە لەو ئاستەیدا کە بە ناوی دەنیمارک یان گرینلاندەوە لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە گرینلاند بەشێکە لە دەنیمارک، جەختیشی کرد: ئێمە دەستبەرداری دەسەڵات و سەروەریمان بە سەر گرینلاند نابین و داهاتووی ئەم ناوچەیە دەبێت لەلایەن خەڵکەکەیەوە دیاری بکرێت.

 

سەرپەیڤ