شوبات 10, 2026 21:16 Asia/Tehran
  • وشداری ئەمنیی ئەورووپا: ترەمپ تێکدەری دیسیپلینی پاش جەنگی دووەمی جیهانییە

ڕاپۆرتی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ ٢٠٢٦ وشدار دەدات سیاسەتەکانی ترەمپ نەزم و دیسیپلینی نێودەوڵەتیی پاش شەڕی جیهانیی دووەمی لاواز کردووە و بۆتە هۆی نیگەرانیی زیاتری ئەورووپا سەبارەت بە ناتۆ، ئوکراین و سەرکردایەتیی جیهانیی ئەمریکا.

کاربەدەستانی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ بە ڕاشکاوی وشداریان داوە کە ئەو نەزم و دیسیپلینە ئاسایشییەی کە دوابەدوای کۆتایی هاتنی شەری جیهانی دووەم، ڕۆژاوا و بەشێکی زۆری جیهانی گرێداوە بە یەکترییەوە، کەوتۆتە بەر هێرشی سەرۆک کۆمار و ڕێبەرانی دیکەی هاوبیروڕای.

بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە لە راپۆرتەکەی خۆیاندا نووسیویانە کە جیهان پێی ناوەتە قۆناغی سیاسەتگەلی تێکدەرانە و کاولکەر. 

 

سەرپەیڤ